بلومبێرگ:

ترامپ درێژە بە هەڵپەساردنی گەمارۆکانی سەر ئێران دەدات

ناسەی هەواڵ: 4197719 -
میدیایەکی رۆژئاوایی لە بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ درێژەی هەڵپەساردنی گەمارۆکانی سەر ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بلۆمبێرگ ئەمڕۆ هەینی ڕاپۆرتی دا کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیاری داوە کە بە درێژکردنەوەی هەڵپەساردنی گەمارۆکان، ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ساڵی ٢٠١٥ وەک خۆی بێڵێتەوە و بە کۆشکی سپی و کۆنگریسی ئەو وڵاتە دەرفەتی زیاتر بدات تا پلانێک سەبارەت بە دانانی تەنگەژەی نوێ لە دژی ئێران داڕێژن.

ئەو بڕیارە بە پێی پێشنیاری تیمی ئاسایشی نیشتمانیی ئەو کە پێکهاتوون لە "هێربێرت ڕیمۆند مەک مەستێر" (ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی)، "جەیمز مەتیس" (وەزیری بەرگری) و "رێکس تیلەرسۆن" (وەزیری دەرەوەی ئەمریکا) گیراوەتە بەر.

هەروەها نیکۆلاس وادهێمز هەواڵنێری بەشی سیاسەتی دەرەوەی بلۆمبێرگ ئەمڕۆ لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ بڕیاری داوە درێژە بە هەڵپەساردنی گەمارۆکانی سەر ئێران بدرێت.

پێشتر هەندێک لە سەرچاوەکان ڕایانگەیاندبوو کە ڕەنگە ئەمریکا گەمارۆی نوێ لە دژی ئێران به کار بێنێت، بەڵام بلۆمبێرگ نووسی: "هێشتا دیار نییە کە دەوڵەتی ئەمریکا خێرا بڕیاری داسەپاندنی گەمارۆی نوێ لە دژی ئێران دەردەکات یان نا".

ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز نووسی که ترامپ بڕیاری داسەپاندنی گەمارۆی ئامانجداری لە دژی چەند بەرپرسی ئێرانی بە هۆی گەندەڵی و پێشێل کردنی مافی هاووڵاتیانی ئێرانی لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا، داوە.

ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەش داوە کە ترامپ بڕیاری داوە کە مۆڵەتی بە پەلە بخاتە سەر کۆنگریسی و هاوپەیمانانی ئەورووپیی کە یان بە ڕێککەوتنەکەیان لە گەڵ ئێراندا بچنەوە، یان ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە دەچێتە دەر.

بە گوێرەی نیۆیۆرک تایمز چەند بەرپرسی ئاگادار بەو رۆژنامەیان وتووە کە جاوەروان دەکرێت کە ترامپ هۆشدار بداتە کۆنگریسی کە ئەگەر پڕۆژە یاسایەک لە دژی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و کەمایەسییەکانی ئاراستە نەکەن، بۆ جارێکی دیکە هەڵپەساردنی گەمارۆکان، هەڵناپەسێرێت.

ناردنی بۆچوون

1 + 13 =