به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید مه‌حموود عه‌له‌وی ئێواره‌ی یه‌کشه‌مه له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئیداری پارێزگای قوم وتی: ڕووداوه‌کانی ڕۆژانی پێشووی ئێران پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌یه، به نیگای قووڵ و ڕاست بین ده‌توانین ڕیشه‌ی ئه‌م ڕووداوانه بدۆزینه‌وه و وانه‌ی لێوه‌ربگرین.
ئه‌و زیادی کرد: وانه وه‌رگرتن له ڕووداوه‌کان و قه‌یرانه‌کان وانه‌یه‌کی دینین و ده‌بێت له دوای دۆزینه‌وه‌ی ڕیشه‌ی کێشه‌کان بین. دوژمن له کێشه‌کانی ناوخۆ ئاگاداره و له‌مانه‌ش وه‌ک بیانوویه‌ک بۆ په‌ره‌دان به قه‌یرانه‌کان سوود ده‌بات.
عه‌له‌وی هه‌روه‌ها وتی: دوژمن له دوای ئه‌وه‌یه که ناڕەزایەتییهکان بۆ هه‌موو چینه‌کانی وڵات ڕابکێشێت و په‌ره‌ی زیاتریان پێ بدات. هه‌روه‌ها له دوای ئه‌وه‌یه که ناڕه‌زایه‌تییه‌کان بکاته کێشه‌یه‌کی ئه‌منی و سیاسی بۆ حکومه‌ت. به‌ڵام ئه‌م پیلانه‌ی دوژمنه‌کان به هۆشیاری به‌رپرسان و خه‌ڵکی ئێران پووچه‌ڵ کرایه‌وە.
له کۆتاییشدا وتی: ئه‌گه‌رچی ئه‌م بابه‌ته له شه‌قامه‌کان کۆتایی پێهاتووه به‌ڵام ده‌بێت به‌رده‌وام گۆشیار و ئاگادار بین و کیشه‌کانی خه‌ڵک چاره‌سه‌ر بکرێت.
Your Comment