بەرپرسان دەبێ گوێی بیستنی دەردە دڵی خەڵکیان هەبێت

جێگری سیاسی و ئەمنێی پاریزگاری کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە بەرپرسان نابێ هەمبەر بە کەڵکەڵەی مەعاش و کاردزۆی بۆ خەڵکی کەمتەرخەم بن، وتی: بەرپرسانی ئێمە دەبێ گوێیەکی کراوەیان بیستنی دەردە دڵی خەڵکیان هەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن خۆش ئیقباڵ ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی هاوئاهەنگی و پیلاداڕێژیی رێپێوانی دژی بشێوییەکانی ئەم دواییەی وڵات، لە هۆڵی شوهەدای پارێزگاری وتی: خەڵکی ئێمە نیزام و شۆڕشی ئیسلامیان خۆش دەوێت و هیچکات رێگە نادەن دوژمنان زیان بەم نیزامە بگەیێنن.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئامادەبوونی بەهێزی سەربازی، ئینتزامی و ئەمنی ئاسایشی خەڵکیان دەستەبەر کردووە، ڕایگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا کێشەیەکی تایبەتی لەم پارێزگایەدا ڕووی نەداوە و گرووپە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی بە ناسینەوەی پێویستی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ لە هەستی پاکی ئەو بەهرەی دزێوانە ببەن، خۆیان بە دوور گرت لە داپەڕی تێکدەرانە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە بەرپرسان ناڕەزایەتی بە مافی خەڵکی دەزانن، وتیشی: دەوڵەتی تەگبیر و ئۆمید ئەو مافەی بە فەرمی ناسیوە و بێ شک کەسانێک کە شۆڕشیان خۆش دەوێت لە تێکدەران جودان.

خۆش ئیقباڵ جەختی کرد: بەرپرسان دەبێ خەڵکی بە باڵاسەری خۆیان بزان و پەیوەندییەکی جڕیان لە گەڵی خەڵکیدا هەبێ و لە پێناو وەدی هێنانی مافی خەڵکی تێبکۆشن.

ڕاشیگەیاند: نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران تایبەت بە ڕەوتێک و گرووپێکی تایبەتی نییە و تەواو ئەو کەسانەی لەم وڵاتەدا دەژین لە شۆڕشدا پشکدارن، هەر بۆیە خەڵکی رێگە بە تێکدەران نادەن کە ئاسایش و ئاسوودییان بکەنە ئامانج و داواکارییەکانیان بە لارێدا ببەن.

جێگری سیاسی ئەمنیی پارێزگاری کوردستان ئاماژەی بەوەش دا: بەرپرسان دەبێ گوێیەکی کراوەیان هەبێت بۆ بیستنی دەردەدڵی خەڵکی، چونکا بەشێک لە کێشەکانی خەڵک بە تەگبیری دەوڵەت و گوێی کراوەی و بیسەری بەرپرسان چارەسەر دەبێت.

ناوبراو جەختی لەوەش کرد: دەولەت گرفت و تەنگەژەگەلی خۆی هەیە کە ئەگەر لە کاتی خۆیدا کەمایەسی و کێشەکان بە گوێی خەڵکی بگەیێندرێت، بێ شک ئەوانیش ئاگاداری دۆخەکە دەبن.

وتیشی: بەرپرسان نابێ هەمبەر بە کەڵکەڵەی مەعاش و کاردۆزیی خەڵکی کەمتەرخەم بن. بێ شک لە پەنای خەڵکیدا بوون و بیستنی کێشەکانیان بە بێ ناوبژی، بەشێکی دیکە لە کێشەکان چارەسەر دەکات.

جێگری سیاسی ئەمنیی پارێزگاری کوردستان باسی لەوەش کرد: هیوادارم رێپێوانی بەربڵاوی خەڵکی سەرتاسەری پارێزگاری کوردستان لە بەیانیی رۆژی دووشەممە ببێتە هەوێنی خێر و ئاسایش بۆ کۆی وڵات.

News Code 15836

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =