بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حسین خۆش ئێقباڵ ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆمیسیۆنی پلان داڕێژی، هاوئاهەنگی و چاودێریی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کاڵا و دراوی پاریزگا کە لە هۆڵی شوهەدای دەوڵەتی پارێزگاری بەڕێوەچوو، وێرای بەرزنرخاندنی هەڵوێستی ساردی خەڵکی پاریزگا هەمبەر بە بشێوییەکان، وتی: خەڵکی بە ئاگا و هۆشیاری ئەو پاریزگایە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە "نا"یەکی گەورەی بەو کەسانەی کە دژی سەرفەرازیی ئێرانی ئیسلامین، دایەوە.
ڕاشیگەیاند: دوژمنانی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران دڵنیا بن کە خەڵکی ئێمە سەرەڕای تەواو کێشەگەلی ئابووری و ڕەخنەکانی ئێستایان، شۆڕش، نیزام و رێبەری خۆیان خۆش دەوێت.
جێگری سیاسی و ئەمنیی پاریزگاری کوردستان وتیشی: بێ شک بە هۆشیاەیی خەڵکی و بەرپرسان و تەواو کاربەدەستان، بۆ جارێکی دیکە پیلانی دوژمنان پووچەڵ دەکرێتەوە.
ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە لێدوانەکانیدا بە ئاماژە قاچاخی کاڵا وەک کێشەیەکی جیدیی وڵات، ڕایگەیاند: تا بەرهەم و داهێنانی ناوخۆیی پەرەنەستێنێت و لەباری فەرهەنگیشەوە میدیا و زانکۆکانیش بە شێوەی ئاگادارانە هەنگاو نەنێنە ناو پرسی قاچاخ، ئەو کێشەیە وەک خۆی دەمێنێتەوە.
Your Comment