بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محه‌مه‌د سه‌هیوود لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی "بغداد الیوم" وتی: به گوێره‌ی ڕێککه‌وتنێکی سیاسی له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و نووری مالیکی جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته به دوو لیستی جیاوازه‌وه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌شداری ده‌که‌ن.
وتیشی: هه‌ر دوو لایه‌نیش مومکینه ئیئتیلاف پێک بهێنن و چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت ڕه‌وتی سه‌در بێته ئه‌و ئیئتیلافهوه.
سه‌هیوود ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ندێک که‌سایه‌تی له حیزبی ده‌عوه‌ی عێراقه‌وه به‌شدارن و ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ش له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا پاڵپشتیی مالیکی و عه‌بادی ده‌که‌ن، هه‌ر بۆیه به‌شداربوونی ئه‌و حیزبه به دوو لیستی جیاواز و جیاوازەوە ئه‌نجام ده‌بێت.
Your Comment