بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تاس، "دیمیتری ڕاگوزین" جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا لە بڕیاری ئەو وڵاتە بۆ بەرهەم هێنانی سێ دەزگا کۆپاپۆری سەهۆڵشکێنی ناڤۆکی تا ساڵی ٢٠٢٥ی زایینی هەواڵی دا.
ناوبراو لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی ٢٤ی تەلەڤیزیۆنی ڕووسیا وەک ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بەو بڕیارەی وڵاتەکەی وتی: کۆمپانیای دەوڵەتیی "ڕووس ئەتۆم" بە هاوبەشیی کەرتی تایبەتی پلانێکی داڕشتووە کە بتوانێ تێچووی ماڵیی بەرهەم هێنانی ئەو کۆپاپۆرانە دابین بکات. کۆپاپۆرەکان بۆ کاروباری گواستنەوە لە دەریای باکووردا کەڵکیان لێوەردەگرین.
بە وتەی ڕاگوزین ئەو کۆپاپۆرە سەهۆڵشکێنانە وێرای ترانزیتی کاڵا لە نێوان ئاسیا و ئەورووپا، ئەو هەلە بۆ ڕووسیا دەڕەخسێنن کە بە یارمەتیی ئەوان بەرهەمی هیدرۆکەربۆنی و لەوان گاز بۆ ئەورووپا و ئاسیای باشووری رۆژهەڵات هەناردە بکات.
جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا هەروەها شوێنی بەرهەم هێنانی ئەو کۆپاپۆرانەی شاری زۆزدا لە رۆژهەڵاتی ڕووسیا ڕاگەیاند.
Your Comment