بۆردومانی تەعز ٥٠ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

عەرەبستانی سعوودی لە جەنایەتێکی نوێدا، بازاڕێکی لە شاری تەعزی یەمەن بۆردومان کرد کە بە هۆی ئەو بۆردومانە لانی کەم ٥٠ کەس کوژراو و بریندار بوونە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المنار"، فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی دژی یەمەن بە سەرکردایەتی عەرەبستانی سعوودی لە نوێترین جەنایەتی خۆیان بازاڕێکیان لە شاری تەعز بۆردومان کرد.

لەو هێرشەدا لانی کەم ٥٠ هاووڵاتی یەمەنی کوژراو و بریندار بوون.

عەرەبستان بە هاوڕێی چەند وڵاتی دیکە لە ٦ی مانگی خاکەلێوەی ساڵی ٩٤ەوە دەستیان داوەتە دەستدرێژیی سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەمارۆدانی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتە بە ئامانجی گەڕاندنەوەی عەبدەربە مەنسوور هادی سەرۆک کۆماری دەست لە کار کێشاوەی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات.

ئەو هێرشە سەربازییانە تا ئێستا هیچ دەسکەوتێکی بۆ ڕیاز و هاوپەیمانانی بە دواوە نەبووە و تەنیا بۆتە هۆی وێرانیی وڵاتێکی هەژاری وەک یەمەن و کۆمەڵکوژی و ئاوارەبوونی یەمەنییەکان.

News Code 15562

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =