به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی فه‌له‌ستین، یه‌حیا سنوار، به‌رپرسی مه‌کته‌بی سیاسی حه‌ماس له غه‌زه ڕایگه‌یاند که ئێران و سوپای پاسداران له پشت خه‌ڵکی فه‌له‌ستینن. مێدیا زایۆنییه‌کان ویستیان وینایه‌کی پێچه‌وانه له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی سه‌ردار سلێمانی به فه‌رمانده فه‌له‌ستینییه‌کان نیشان بده‌ن.
یەحیا سنوار زیادی کرد: سلێمانی له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی قه‌سام جه‌ختی کرد که ئێران و سوپای پاسداران پشتیوانی ته‌واو له خه‌لکی فه‌له‌ستین ده‌کات و به هه‌موو هێزیانه‌وه له قودس به‌رگری ده‌که‌ن و ئه‌م شاره پایته‌ختی فه‌له‌ستینه. ئه‌و جه‌ختی کرد که ئێمه ده‌توانین له هه‌موو توان و هێزی به‌رگری ئێران بۆ به‌رگری له قودس که‌ڵک ببه‌ین و له پێناو ئه‌م یارمه‌تیانه هیچ مه‌رجێکیان نه‌بووه.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی حه‌ماس هه‌روه‌ها وتی: من ساڵی ۲۰۱۲ له تاران له‌گه‌ڵ سه‌ردار سلێمانی دیدارم بووه و ئه‌و خه‌ڵکی فه‌له‌ستین و قودسی خۆش ده‌وێت. ئێمه له هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌ک که ببێته سه‌رکه‌وتنی فه‌له‌ستینییه‌کان له به‌رانبه‌ر ئیسڕائیل پێشوازی ده‌که‌ین و بابه‌تی جیاوازی مه‌زهه‌بی و دینی که بڕێک له دوای ئه‌وه‌ن گه‌وره‌ی بکه‌نه‌وه نابێته ئاسته‌نگ بۆ ئێمه. ئێمه ده‌بێت هه‌موو ئه‌م ناکۆکییه‌کان له پێناو ئامانجی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین و قودسی پیرۆز بخه‌ینه ئه‌و لاوه.
شایانی باسه که سه‌ردار سلێمانی ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانی لقی قه‌سام و قودس په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی ئه‌نجام دا.
Your Comment