به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆک کۆماری ئێران، له‌م فه‌رمانده‌دا هاتووه: به هۆی لێهاتووی و ئه‌زموونی به که‌ڵکی ئێوه، بۆ ڕاوێژکاری ئیتنیک و که‌مینه ئایینییه‌کانی ئێران هه‌ڵده‌بژێردرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه کراوه: چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌ین که له چوارچێوه‌ی پرۆتۆکۆلی مافی مرۆڤی و یاساکانی ئێران به‌دواداچوونی جدی بۆ کار و باری ئیتنیک و که‌مینه ئایینییه‌کانی ئێران بکه‌ن.
له کۆتایی ئه‌م فه‌رمانه‌دا سه‌رۆک کۆماری ئێران هیوای خواستووه که عه‌لی یونسی به له به‌رچاو گرتنی یاسا و دادپه‌روه‌ری و مۆراڵه‌کانی ده‌وڵه‌ت له کار و باری خۆیدا سه‌رکه‌وتوو بێت.
شایانی باسه که پێشتریش حوجه‌تول ئیسلام یونسی پۆستی ڕاویژکاری ئیتنیک و که‌مینه ئایینییه‌کانی ئێرانی له ئه‌وستۆ بوو.
Your Comment