به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کۆنفڕانسی ڕۆژی جیهانی خاک له شاری سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌مڕۆدا بابه‌تی خاک و خاوێن هێشتنه‌وه‌ی خاک و دروست کشت و کاڵی کردن له سه‌ر زه‌وی بووه‌ته بابه‌تێکی گرنگ.
ته‌نانه‌ت دار بڕینه‌وه و بینا دروست کردن و گۆڕینی کاره‌مه‌یی دارستانه‌کان بۆ زه‌وی کشت و کاڵیش له‌مڕۆدا به جدی له لایه‌ن زانایانی زه‌وی ناسیه‌وه لێک ده‌درێته‌وه و هه‌موو ئه‌مانه‌ش به هۆی ئه‌وه‌یه که ژینگه‌ی زه‌وی گۆڕانکاری زۆری به سه‌ردا هاتووه و له ڕووی که‌ش و هه‌واوه کێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ دروست کردووه.
هه‌ر به‌م مه‌به‌سته زانکۆ کوردستان له سنه له ڕۆژی جیهانی خاک کۆنفڕانسێک بۆ ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتر له‌م بابه‌تانه به‌ڕێوه ده‌بات.
شایانی باسه که ئه‌م کۆنفڕانسه ئه‌مڕۆ ۵ی به‌فرانبار له هۆڵی مه‌وله‌وی زانکۆ کوردستان و به به‌شداری خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ و توێژه‌رانی ئه‌م بواره به‌ڕێوه ده‌چێت.
Your Comment