AP ١٣٩٦ بەفرانبار ٤ ١٣:٣٧

ژنێکی خۆکوژ لە تورکیا دەستگیر کرا

ژنێکی خۆکوژ لە تورکیا دەستگیر کرا

پۆلیسی شاری قونیە خۆکوژێکی دەستگیر کرد پێش ئەوەی کاری تیرۆریستی بکات.

بە  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی پۆلیس لە شاری قونیەی تورکیا خوکوژێکیان دەستگیر کرد.

 لە راپۆرتەکاندا هاتووە کە لە سەروبەندی ساڵی نوێ زایینی، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕێوشوێنی ئەمنی توندی لە شوێنە قەرەباڵغەکاندا گرتووەتە بەر.

 پۆلیس ڕایگەیاند کە ئەو کەسە دەستگیر کراوە ژنێکی ۲۶ ساڵانە و دەوترێت ئەندامی پەکەکەیە.

 ئەمە لە حاڵێکدایە کە لەم دواییانەدا پۆلیسی تورکیا زیاتر لە ۲۰۰ کەسی دەستگیر لە ئەستەنبۆڵ، ئەنقەرە، دیاربەکر، ئێزمیر و بورسا کردووە.

News ID 15523

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha