بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەشەمین خولی کێبڕکێیەکانی وەرزشە زۆرخانەییەکانی ئاسیا بە پاڵەوانێتی تیمی ئێران لە وڵاتی فیلیپین کۆتایی هات.
لە ئەم خولی لە کێبڕکێیەکان وەرزشوانەکانی ١٥ وڵاتی ئاسیایی لەوانە، ئێران، عێراق، فیلیپین، سەنگاپوور، تایلەند، ئەندۆنیزیا، مالیزیا، قێرقیزستان، چین تایپە، هۆنگ کۆنگ، هیند، نێپاڵ، تاجیکستان، ڤیئێتنام و کۆریای باشوور لە بەشە جیاوازەکان کێبڕکێیان دا.
لە کۆتاییدا کوردستان بە سێ وەرزشوان و یەک ڕاهێنەرەوە وەکوو تیمی نەتەوەیی ئێران بەشداریان کرد و توانی پێنج میدالیای زێڕ و یەک زیو وەدەست بهێنێت.
عەلیڕەزا غوڵامی لە کوردستانەوە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێرانی لە شەشەمین خولی کێبڕکێیە زۆرخانەییەکانی ئاسیا لە ماوەی ٣٠ ی سەرماوەز و یەکەمی بەفرانبار لە ئەستۆ بوو.
Your Comment