ئەمریکا ٣٩٣ ملیۆن دۆلار چەک به‌ کوردەکانی سووریا ده‌دات

سەرچاوەگەلی هەواڵی تورکیا بڵاویان کردەوە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەرمانێکی سەبارەت بە ڕەوانەکرانی ٣٩٣ ملیۆن دۆلار یارمەتیی چەک و چۆڵ بۆ کوردەکانی سووریای واژۆ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی سەباح، لە پێناو درێژەی لارشکێنییەکانی واشنتۆن لە دژی دەوڵەتانی تورکیا و سووریا، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەرمانێکی سەبارەت بە ناردنی ٣٩٣ ملیۆن دۆلار یارمەتیی چەک و چۆڵ بۆ کوردەکانی دژبەری دیمەشق و ئەنقەرەی واژۆ کرد.

بە گوێرەی ئەو فەرمانەی ترامپ، دەوڵەتی ئەمریکا لەو بەدوا چەکی قورس و ئۆتۆمبیلی جەنگی و سەربازیی ڕادەستی هێزە کوردەکانی سووریا و لە سەرووی هەموویانەوە یەپەگە دەکات.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە دۆناڵد ترامپ لیستی پێشنیاریی پێنتاگۆن بۆ ئەو وەجبە چەک و چۆڵەی کە ڕادەستی کوردەکانی سووریا دەکرێت، لە مەودای زەمانیی نێوان ۱۲ تا ۱۸ی دیسامبێر واتە پاش گفتوگۆی تەلەفۆنی لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان واژۆ کرد.

شایانی باسە کە ترامپ لەو گفتوگۆ تەلەفۆنییەدا ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی چیتر هیچ جۆرە یارمەتییەکی سەربازی و چەک و چۆڵ ڕەوانەی کوردەکانی سووریا ناکات.

مەولوود چاوش ئۆغڵۆ پاش ئەو گفتوگۆ تەلەفۆنییە ڕایگەیاند: ترامپ ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە کە ئەو دۆخە دزێوە (یارمەتیدانی کوردانی سووریا) دەبێ لە زووترین کاتدا کۆتایی پێبێت.

بە پێی ڕاگەیاندنەکان بەشێک لە لیستی چەک و چۆڵی پێشنیاریی پێنتاگۆن بۆ کوردەکان بریتین لە ١٢ هەزار چەکی کڵاشنیکۆفی AK-۴۷ بە بایەخی ۶،۳ ملیۆن دۆلار، ٦٠ هەزار ئامێری پێویستی چەکی کڵاشینکۆف بە بایەخی ۴۲۰ هەزار دۆلار و ۶ هەزار تیربار بە بایەخی ۲۰،۳ ملیۆن دۆلار.

News Code 15476

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =