AP ١٣٩٦ بەفرانبار ٢ ٠٨:١٤

ئەنساروڵڵا یەمەن لێبوردنی گشتیی دەرکرد

ئەنساروڵڵا یەمەن لێبوردنی گشتیی دەرکرد

بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن فەرمانی لێبوردنی گشتیی بۆ تەواو بەشداربووانی فیتنەی خەیانەتی دیسامبێری ۲۰۱۷ تا کاتی دەرکرانی ئەو فەرمانە دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی "المسیرە" ڕایگەیاند: بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن فەرمانی لێبوردنی گشتیی بۆ تەواو بەشداربووانی فیتنەی خەیانەتی دیسامبێری ۲۰۱۷ تا کاتی دەرکرانی ئەو فەرمانە دەرکرد. بە پێی ئەو فەرمانە، تەواو ئەو کەسانەی کە بە هۆی ڕووداوەکانی فیتنەی خەیانەت دەستگیر کرابوون، ئازاد دەکرێن.

بە گوێرەی ئەو کەناڵە، ئەم لێبوردنی گشتییە کەسانێک کە تووشی جەنایەتی کوشتن یان سیخۆری بوونە، ناگرێتەوە. بەڵام کەسانێک کە بەر ئەم فەرمانە دەکەون تەواو مافی سیاسی و هاووڵاتییان پێ دەدرێت.

News ID 15439

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha