بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە KNN، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کانی حکوومەتی هەرێم بۆ کۆتایی هێنان به خۆپیشاندانه‌کان، دانیشتوانی قه‌زای ڕانیه له به‌یانی ئه‌مڕۆوه دەستیان کردۆتەوە بە خۆپیشاندان له‌و قه‌زایه.
ئەوە لە کاتێکدایە کە شه‌وی ڕابردوو سێ فه‌وجی سه‌ر به لیوای ۱۶‌ی هێزه‌کانی ۷۰ی یه‌کێتی به‌چه‌کی قورسه‌وه، بۆ ڕێگری‌کردن له خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ده‌ربڕینی خه‌ڵک دژی حکوومەت و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، ڕه‌وانه‌ی شاری ڕانیه کراون.
بە گوێرەی زانیارییەکان دوای جێگرکرانی هێزەکانی ۷۰ی یەکێتی، عه‌بدوڵڵا بۆر فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی یه‌کێتی، فه‌رمانی ته‌قه‌کردن و گرتن و لێدانی خۆپیشاندەرانی بە هێزه‌که‌ی داوە، به‌ڵام به‌شێکی هێزه‌که ڕه‌تیان کردۆته‌وه ته‌قه له خۆپیشانده‌ران بکه‌ن به هۆیه‌شه‌وه ناکۆکی له‌نێو هێزه‌که‌دا دروست بووه.
خۆپیشاندانه‌که‌ی ڕانیه درێژکراوه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی ۱۸‌ی ئه‌م مانگه بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە قەیرانی دارایی و سیاسیی حکوومەت و دەسەڵاتدارانی هەرێمە که به‌شێکی زۆری شارەکانی هه‌رێمی کوردستانی گرتۆتەوە و پاش بەرەنگاربوونەوەی هێزی پۆلیس و ئاسایش لە گەڵ خۆپیشاندەران تا ئێستا ۵ کەس کۆژراون و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوونە.
بۆچوونی ئێوە