AP ١٣٩٦ سەرماوەز ٢٩ ٠٨:٣٠

سەرچاوەیەکی تورکیایی:

بکوژی باڵوێزەکەی ڕووسیا لە تورکیا لە گەڵ گولەن پێوەندی بووە

بکوژی باڵوێزەکەی ڕووسیا لە تورکیا لە گەڵ گولەن پێوەندی بووە

سەرچاوە تورکیاییەکان ڕایانگەیاند کە هۆکاری تیرۆری باڵوێزەکەی ڕووسیا لە تورکیا لە گەڵ گرووپی فەتحوڵڵا گولەن پێوەندی هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی حوڕیەتی تورکیا، کارناسێکی ڕووسی کە لە گەڵ دادستێنی تورکیا خەریکی لێکۆڵینەوە لە سەر کوژرانی ئاندری کارلۆف باڵوێزی ڕووسیا لە تورکیان، توانیان زانیارییە پاک کراوەکان لە سەر کۆمپیۆتەری بکوژەکە بگەڕێننەوە.

لە نێوان ئەو زانیاریانە دوو فایل لە سەر ناوی فەتحوڵڵا گولەن و ٦٩٠ فایل لە سەر ناوی هزمت و ٤ فایل فەتۆ هەیە.

دادستێنی تورکیا ئاکامی لێکۆڵینەوەکان لە سەر کوژرانی باڵوێزی ڕووسیا لە ئەنقەرەی ڕاپۆرتی دایە هاوکارە ڕووسەکەی کە بە پێی ئەوە، مەولوت مرت ئاڵتینتاش بکوژی باڵوێزەکەی ڕووسیا ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵا گولەن بووە کە کوژرانی باڵوێزی ڕووسیای داڕشتووە و بەڕێوەبەرایەتی کردبوو.

News ID 15380

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha