به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانه‌کان له زۆربه‌ی شاره‌کانی هه‌رێم به تایبه‌ت شاری سلێمانی درێژه‌ی هه‌بوو، ئه‌م خۆپیشاندانانه به هۆی نه‌بوونی مووچه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌مڕۆش وه‌ک دوێنێ خه‌ڵکی ناڕازی هه‌رێمی کوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان، به تایبه‌ت له شاری سلێمانی.
خه‌ڵکی ناڕازی دروشـمی ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان ده‌دا.
خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بارگای حزبه‌کانی هه‌رێم له شاره کوردییه‌کان.
هه‌واڵه‌کان ئاماژه به‌م بابه‌ته ده‌که‌ن که خه‌ڵکی ناڕازی چه‌ند ڕێگایه‌کی سه‌ره‌کی بۆ شاری سلێمانیان داخستووه.
شایانی باسه که ڕۆژی پێشوو خۆپیشاندانی سه‌رتانسه‌ری له هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا و له سلێمانی و چه‌ند شارێکی ئه‌م ناوچه‌یه خۆپیشاندان به هۆی نه‌بوونی مووچه به‌ڕێوه چوو.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان توانی دابین کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نییه و به‌غداش ئاماده نییه بودجه‌ی هه‌رێم ڕه‌وانه بکات و داوا ڕوون کردنه‌وه داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.
Your Comment