به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ۲۳۵ نوێنه‌ری مه‌جلیس له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا پشتیوانی ئه‌مریکا له ڕژیمی زایۆنیان بۆ گواستنه‌وه‌ی پایته‌ختی ئه‌م ڕژیمه به به‌یتول موقه‌ده‌س ئیدانه کرد.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: به‌داخه‌وه سه‌رۆک کۆماری بازه‌رگانی ئه‌مریکا شاری به‌یتول موقه‌ده‌سی به پایته‌ختی زایۆنییه‌کان ناساند و ئه‌مه‌ش ساخته بوونی ڕژیمی زایۆنی نیشان ده‌دات که ده‌یانه‌وێت له سه‌ر ماڵ و حاڵی موسوڵمانان وڵات دروست بکه‌ن.
نوێنه‌رانی ئێرانی هه‌روه‌ها جه‌ختیان کردووه که سڵام و بۆ ڕۆحی به‌رزی ئیمام خومه‌ینی (ره) ده‌نێرن که له هه‌مان سه‌ره‌تاوه ناوه‌ڕۆکی ئه‌م ڕژیمه‌ی به باشی ناسی و ڕاشیگه‌یاند که ئیسڕائیل له ناوچه‌که ڕۆژی خۆش و ئاشتی به خۆیه‌وه نابینێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه کراوه که ئه‌مریکا به ڕوونی نیشانی دا که له پشتی زایۆنییه‌کانه و به هیچ له‌ونێک ئاماده نییه به‌رگری له مافی فه‌له‌ستینییه‌کان بکات، ئه‌مه سه‌ڵماندنی که ئه‌م وڵاته ته‌نانه‌ت پێبه‌ند نییه به‌و ڕێککه‌وتن و به‌ڵێنانه‌ی که خۆی پێشتر داویه‌تی.
له کۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که هاتووه: ئێمه نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران داوا ده‌که‌ین که به زووترین کات وڵاتانی ئیسلامی په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی زایۆنی ڕابگرن و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی بازه‌رگانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا که‌م بکه‌نه‌وه. تاکوو ڕێچکه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئیسلامی له‌گه‌ڵ داواکاری جیهانی ئیسلام یه‌ک بگرێته‌وه. گومانیشی تێدا نییه که ئێران ئاماده‌یه له‌م ڕێگه‌یه‌دا هه‌موو جۆره یارمهتییهت پێشکه‌ش به وڵاتانی ئیسلامی بکات.
Your Comment