به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فستیڤاڵی شانۆی کوردی سه‌قز به ۱۳ شانۆ و به‌شداری ۱۶ گرووپی شانۆکار له ڕۆژی پێنج شمه‌وه ده‌ستی به کار کردووه و ڕۆژانه به‌رنامه‌کانی به‌ڕێوه ده‌بات.
هه‌روه‌ها ئه‌م فستیڤاڵه چه‌ندین ڤۆرکشاپی به‌ڕێوه ده‌بات که بریتین له هونه‌ری وێنه‌گری له لایه‌ن بێهروز ئه‌سرای، شانۆی ئه‌نجومه‌نی له لایه‌ن عه‌لی زه‌فه‌ر قارمان نژاد و ڤۆرکشاپی ئه‌کته‌ری شانۆ له لایه‌ن په‌ره‌ستوو گوڵستانی.
هه‌روه‌ها به بۆنه‌ی چه‌ندین ساڵ هه‌وڵ و ماندوو بوون به هونه‌ری شانۆوه، ده‌بیرخانه‌ی فستیڤاڵه ڕێز له‌م هونه‌رمه‌نده کورد ده‌گرێت و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه دوو شانۆی چنوور و سرودی سه‌دهه‌زار ئۆفیلیای ئهیندار له نووسین و ده‌رهێنانی قوتبه‌دین سادقی له سێهمهین ڕؤژی فستیڤاڵی شانۆی کوردی سه‌قز نمایش ده‌کرێت.
شایانی باسه که داوه‌ری ئه‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که له ئه‌ستۆی دوکتور قوتبه‌دین سادقی، کورش ئیسماعیلی و عه‌لی زه‌فه‌ر قاره‌مان نژاده.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه کاتژمێر ۹‌ی شه‌و ڕێوڕه‌سمی کۆتایی ۱۴مین خولی فستیڤاڵی شانۆی کوردی سه‌قز له تالاری ڤێنوسی سه‌قز به‌ڕێوه ده‌چێت.
Your Comment