به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جراد کوشنه‌ر، ڕاوێژکار و زاوای دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له میانه‌ی قسه‌کانی خۆیدا سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین وتی: ئێمه له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که ئاشتی ده‌کرێت به ده‌ست بێت.
ئه‌و له درێژه‌دا زیادی کرد: له پڕۆسه‌ی یەکخستنی جیهان له دژی ئێران سه‌رکه‌وتوو بووین، به‌م حاڵه‌شه‌وه پێوسیتمان به کاتی زیاتره.
ئه‌و سه‌باره‌ت به به‌یتول موقه‌ده‌س وتی: ترامپ هێشتا سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌یتول موقه‌ده‌س بڕیاری نه‌داوه و بابه‌ته‌که له حاڵی لێکدانه‌وه‌یه، دواجار سه‌رۆک کۆماری به‌ڵێنی خۆی ده‌دات.
کوشنر زیادی کرد: هه‌ر دوو لایه‌نی فه‌له‌ستینی و ئیسڕائیلی په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار ترامپ هه‌یه و بڕوایان پێیه‌تی، ئه‌مه‌ش خاڵێکی زۆر باشه. ئێمه له دوای ڕێگهچارهیهکین که له خودی ناوچه‌که‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت و بۆچوونی که‌س تێیدا به سه‌ر ئه‌وی دیکه‌دا نه‌سه‌پێت.
ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد: ئێسته زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که به هۆی ئێران و داعشه‌وه، ئیسڕائیل زیاتر به هاوپه‌یمانی خۆیان ده‌زانن، زۆر له وڵاتان لایان وایه که ئێران بێ چه‌شم و ڕوو بووه و باکی له هیچ نییه، به‌ڵام سه‌رۆک کۆمار ترامپ سه‌فه‌ری عه‌ره‌بستانی کرد و یه‌که‌مایه‌تی به دژایه‌تی کردنی کاره دوژمنکارانه‌که‌ی ئێران له ناوچه‌که دا.
Your Comment