بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامه‌ی ستاری تورکیا، دانیشتنی دادگه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ۹۵ فەرمانبەری ده‌زگای ئاسایشی ئه‌سته‌نبۆڵ که له لایه‌ن دادستێنی کۆماری تورکیا و لقی دژه تیرۆری تورکیا ئامادە کراوە، لە کاتێکدا ئەمڕۆ لە دادگەی ئاشتی و سزای ئەو شارە بەڕێوەچوو کە پاش خوێندرانەوەی به‌رگرینامه و لێدوانی تۆمه‌تباران، دادوه‌ری دۆسیه‌که حوکمی زیندانی کردنی ۸۵ که‌سی ده‌رکرد.
له نێوان ئه‌و ۱۰ که‌سه‌ی ئازاد کراون، سێ که‌سیان ئه‌ستۆپاکییان سه‌لمێندراوه و حه‌وتی دیکه‌شیان به بۆنه‌ی په‌شیمان بوونه‌وه‌یان و ددان نانیان به تاوانه‌کانیاندا به‌خشراون.
شایانی باسە هه‌ر له‌و بواره‌دا دۆسیه‌ی ۱۵۳ فەرمانبەری دیکەی ده‌زگای ئاسایشی ئه‌سته‌نبۆڵ ئێستاکه له دادگه دیراسه ده‌کرێت و له ڕۆژانی داهاتوودا دانیشتنی دادگه‌ی ئه‌و دۆسیانه‌ش بەڕێوەدەبرێت.
Your Comment