به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مامۆستا مه‌لا قادر قادری ئێواره‌ی شه‌مه له ڕێوڕه‌سمی جه‌ژنی له دایکبوونی پێغمه‌به‌ری ئیسلام (د.خ) له سنه کوردستان وتی: ئاژاوه و ناته‌بایی گه‌وره‌ترین ئازارێکه که ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگای ئێمه پێیه‌وه ده‌ناڵێنێت و جیهان ئیسلام و هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌خۆ به ده‌ست ناکۆکی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئه‌م مامۆستا کورده زیادی کرد: ئیسلام دژی زێده‌ڕۆیی و که‌م ڕۆییه، له قورئان و قسه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) توندڕه‌ویی بونوی نییه، ژهواته پرسیار ئه‌وه‌یه که چۆن گرووپێکی تیرۆریستی وه‌ک داعش دروست بوو.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: داعش دیارده‌یه‌ک بوو که ڕۆژئاواییه‌کان به پاره‌ی کهندانشێنهکان دروستیان کرد و هاتنی عێراق بۆ ئه‌مریکا هۆکاری سه‌ره‌کی دروست بوونی داعشه. ئه‌وان ئه‌فسه‌ری به‌عسی یان زیندانییه‌کانی گوانتانامۆ بوون که ئاگاداری ڕۆحی گه‌وره‌ی ئیسلام نه‌بوون.
مامۆستا قادری وتی: حیکمه‌ت به‌ڕێوه‌بردنی دروست، خۆ به‌زل نه‌زانین، دانوستان له‌گه‌ڵ ڕه‌قیب و بڕوا کردن به خه‌ڵک و دابه‌ش کردنی یه‌کسانی سه‌روه‌ت و سامانه‌کانی وڵات له‌ناو خه‌ڵک، ئه‌و شته سه‌ره‌کیانه‌ن که وڵاته‌کان سه‌ر ده‌خات و له ئامانجی دوژمنه‌کانی ده‌یپارێزێت.
ئه‌و جه‌ختی کرد: شه‌ڕی مه‌زهه‌بی خراب ترین جۆری شه‌ڕه و یه‌کێک له هه‌ڵه‌کانی ئیمه ئه‌وه‌یه که له دژی مهعلولهکان قسه ده‌که‌ین و که‌متر له دوای هۆکاری پرسه‌که ده‌چین.
پێش نوێژی پاوه وتی: باشرین کار بۆ موسوڵمانه‌کان میانهڕۆییه ه ده‌بێت زانایان له‌م ڕووه‌وه هه‌نگاوی باش هه‌ڵبگرن.
Your Comment