به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ده‌یلی سه‌باح، به‌رپرسانی تورکیا ڕایانگه‌یاند که ئه‌مریکا ناتوانێت شارۆمه‌ندانی ئه‌م وڵاته دادگایی بکات.
شایانی باسه که ڕه‌زا زه‌ڕاب بازه‌رگانی ئاڵتۆن که خه‌ڵکی ئێرانه و شارۆمه‌ندی تورکیا هه‌یه، له مارسی ۲۰۱۶ دوای چوونه ناو خاکی ئه‌مریکا به تۆمه‌تی پێشێل کردنی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له دژی ئێران ده‌ستگیر کرا.
به‌رپرسانی تورکیا ڕایانگه‌یاند که فایلی دادگایی کردنی زه‌ڕاب سیاسییه و بۆ دژایه‌تی کردنی تورکیا ورژێندراوه. ئه‌وان پاگه‌نده‌یان کردووه که دادوه‌ره ئه‌مریکاییه‌که‌ی که‌یسه‌که‌ی ڕه‌زا زه‌ڕاب په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌تحوڵا گوله‌ن هه‌یه.
ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕایگه‌یاندووه که پڕۆسه‌ی دادگایی کردنی ڕه‌زا زه‌ڕابی قبوڵ نییه و له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تانه‌ی له سه‌ر ده‌دات. ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌مباره‌وه وتی: به‌و پێیه‌ی که ئه‌و کاته گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران ته‌نیا له لایه‌ن ئه‌مریکاوه بووه نه‌ک نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌نقه‌ره به ئه‌رکی خۆی نه‌زانیه‌وه که پێبه‌ند به‌و گه‌ماڕۆ یه‌ک لایه‌نانه‌ی ئه‌مریکاوه بێت.
ئه‌و زیادی کرد: تورکیا هیچ گه‌ماڕۆیه‌کی له دژی ئێران پێشێل نه‌کردووه و جیهانیش ته‌نیا بریتیی نییه له ئه‌مریکا.
شایانی باسه که ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو، ڕه‌زا زه‌ڕاب له دادگایه‌کی ئه‌مریکا دانی به‌م بابه‌ته‌دا ناوه که تورکیا له ڕێگه‌ی هالک بانکه‌وه گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێرانی پێشێل کردووه.
Your Comment