به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له قهرتاس نیوز، نوری مالکی، جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕایگه‌یاند که ئه‌م دۆخه‌ی ئێسته‌ی عێراق ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه پێویستی به بوونی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه.
ئه‌و زیادی کرد: ده‌بێت له حه‌شدی شه‌عبی له به‌رانبه‌ر هێرشه‌کان به‌رگری بکه‌ین. ده‌بێت ده‌ست به‌م سه‌رکه‌وتنه‌وه بگرین که له به‌رانبه‌ر تیرۆریسته‌کان مسۆگر بووه و به‌رگری بکه‌ین له ده‌سته‌که‌وته‌کانی ئێسته‌ی عێراق.
مالکی وتی: له ئێستادا هێرشی زۆر ده‌کرێته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی که پێویسته به‌رگریان لێبکه‌ین چون ئه‌م هێزانه سه‌ڵماندوویانه که له گۆڕه‌پانه‌که‌دا سه‌رکه‌وتوو ده‌بن.
شایانی باسه که حه‌شدی شه‌عبی بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی ۲۰۱۴ و به فه‌رمانی ئایه‌توڵا سیستانی ڕێکخرا و له ئێستادا هه‌موو عێراقییه‌کان له شیعه و ئێزدی و مه‌سێحی و هۆزه‌کان تێیدا به‌شداران.
Your Comment