AP ١٣٩٦ گەڵاڕێزان ٧ ٢١:٢٩

قازی زادە هەواڵی دا:

پرسیاری ۱۱۸ نوێنەر لە ڕۆحانی بۆ وەژینەوەی دەریاچەی ورمێ

پرسیاری ۱۱۸ نوێنەر لە ڕۆحانی بۆ وەژینەوەی دەریاچەی ورمێ

نوێنەری خەڵکێ ورمێ لە تۆمارکرانی پرسیار بە واژۆی ۱۱۸ نوێنەر لە سەرۆک کۆمار سەبارەت بە هەنگاوی دەوڵەت بۆ وەژینەوە و فریاکەوتنی دەریاچەی ورمێ هەواڵی دا و خوازیاری ڕاگەیاندنی لە کۆبوونەوەی دەنگی متمانه وەرگرتن بۆ وەزیرانی پێشنیاری بوو.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، لە درێژی دانیشتنی کراوەی ئەمڕۆ یەکشەممەی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی و لە میانەی ڕەوتی لێکدانەوەی دەنگی متمانەدانی نوێنەران بە وەزیرانی پێشنیاریی زانست و وزە، نادر قازی زادە نوێنەری خەڵکی ورمێ ڕەخنەی گرت لە هەڵنەبژاردنی وەزیرێک لە ئازەربایجان.

ناوبراو وێرای هۆشداری‌دان بە پێوەری بڕگەی ٥٠ یاسای بنەڕەتی و ڕاگەیاند: ١١٨ نوێنەر پرسێارێکیان لە سەرۆک کۆماری بۆ بووژانەوە و فریاکەوتنی دەریاچەی ورمێ واژۆ کردووە.

قازی زادە داوای لە لاریجانی کرد کە ئەو پرسیارە لە دانیشتنی کراوەی مەجلیسدا ڕاگەیێنێت و وتیشی: ئەمڕۆ دەریاچەی ورمێ دوارۆژەکانی تەمەنی تێدەپەڕێنێت. کەواتە ئەم پرسیارە وەرگرن و ڕایگەیێنن، بۆ ئەوەی گەل بزانێت کە پەیجۆری کێشەکانیان هەین.

News ID 14033

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha