نووری مالکی بووه‌ سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی عێراق

سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ نووری مالکی له‌ جێگه‌ی عه‌مار حه‌کیم بووه‌ته‌ سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراق.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌، ئه‌حمه‌د که‌نان، نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند که‌ نوری مالکی وه‌ک سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عیراق هه‌ڵبژێردراوه‌.

ئه‌و زیادی کرد: هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ نوری مالکی وه‌ک سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌ پێی پشکی کوتله‌کان له‌م هاوپه‌یمانییه‌ هه‌ڵبژارد.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ عه‌مار حه‌کیم له‌ ۱۲ی ئاڤریلی ۲۰۱۷ داوای کرد تاکوو سه‌رۆکایه‌تییه‌کی نوێ بۆ هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌ست نیشان بکرێت.

News Code 13347

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =