به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له برووسکه‌یه‌کدا پرسه و سه‌رخۆشی خۆی به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مام جه‌لاله‌وه ڕاگه‌یاند.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: هه‌واڵی کۆچی دوایی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆک کۆماری پێشوو و هاوڕێ و برای عێراقیمان بووه هۆی داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆر.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی کردووه: تاڵه‌بانی یه‌کێک بوو له که‌سایه‌تییه کاریگه‌ر و دیاره‌کانی عێراق و له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا له ڕێگه‌ی ئازادی ، بایه‌خه‌کان و سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌ی و هه‌روه‌ها یه‌کگرتووی خاکی عێراق هه‌وڵی زۆری دا، نه‌بوونی ئه‌وان که‌لێنێکی گه‌وره‌یه بۆ دوو وڵاتی ئێران و عێراق .
زه‌ریف نووسی: لای خۆمه‌وه سه‌ره‌خۆشی کۆچی دوایی تاڵه‌بانی له هه‌موو ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی عێراق و هه‌موو ئێتنیک و مه‌زهه‌به‌کانی ئه‌م وڵاته ده‌که‌م و له خوای گه‌وره داوا ده‌که‌م تاکوو ئه‌م کۆچ کردووه ببه‌خشێ و سه‌بر به بنه‌ماڵه‌که‌ی بدات.
Your Comment