به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف،داوی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌سێدراه‌دانی شێخ نه‌مه‌ر باقر ئهلنهمهر،ڕێبه‌ری شیعه‌کانی عه‌ره‌بستان و ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندان له ئێران،په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵتاسنی ناوچه‌که،بان کی مۆن ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و مۆگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا گرت.
زه‌ریف له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا ڕایگه‌یاند که له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مه‌ر ههنگاوێکی دیکه‌یه له پێناو ئه‌و سیاسه‌ته دووبه‌ره‌ک و شێوێنه‌رانه‌ی که ناوچه‌که و جیهانی خڵتانی خوێن کردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداریشی دا له‌باره‌ی ئه‌م جۆره کاره شێوێنه‌رانه که ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی توندڕه‌وی و جه‌ختی کرده‌سه‌ر زه‌رووره‌تی هه‌ماهه‌نگی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ رێگری له هێرش کردنه‌سه‌ر گرووپه مه‌زه‌بییه‌کان و خۆبواردن له سیاسه‌تی سه‌روو گرتوو له تایفه‌گه‌ری.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند که کۆماری ئیسلامی ئێران پایبه‌نده به به‌ڵێنه‌کانی بۆ پاراستنی شوێنه دیپلۆماتیکه‌کان.
Your Comment