به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حسه‌ین زه‌نجانی له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی سینه‌ما ئازادی شاری بیجاڕ که به ئاماده بوونی سه‌رۆکی حه‌وزه‌ی هونه‌ری ئێران، سه‌رۆکی سینه‌مایی سووره و به‌رپرسانی پارێزگای کوردستان به‌ڕێوه چوو، وتی: سینه‌ما ئازادی شاری بیجاڕ له که‌متر له یه‌ک ساڵ به یارمه‌تی به‌رپرسانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری و پشتیوانی به‌رپرسانی شاره‌که ده‌ستی به کار کردووه و خه‌ونی ۴۰ ساڵه‌ی خه‌ڵکی شاره‌که له‌مباره‌وه به‌دی هات.
ئه‌و زیادی کرد: ۱۶‌ی خه‌رمانانی ساڵی ڕابردوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیم به نوێنه‌ری شاری بیجاڕه‌وه کرد و باسی دروست کردنی ئه‌م سینهمایهم کرد، ئه‌مڕۆ له دوای یارمه‌تی به‌رپرسانی پارێزگاکه، سینه‌ماکه‌ی ئه‌م شاره ده‌ستی به کار کردووه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که خه‌ڵکی شاری بیجاڕ به درێژایی مێژوو چالاکی فه‌رهه‌نگی و مێژوویی زۆریان بووه، وتی: خه‌ڵکی شاری بیجاڕ به‌رده‌وام پشتیوانیان له‌م ئاو و خاکه کردووه و شه‌هیدیان داوه و خزمه‌تی زۆریان به فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتی کورد کردووه و شایه‌نی زیاتر لهمهشن.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که کردنه‌وه‌ی ئه‌م سینه‌مایه ڕووداوێکی زۆر باش و پڕبایه‌خه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که خه‌ڵکی شاره‌که‌ش به باشی پشتیوانی لێبهکن.
Your Comment