به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی ئه‌لنه‌شره، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دەمارگرژییهکانی ده‌وڵه‌تی میانماری له دژی موسوڵمانه‌کانی ئه‌م وڵاته ئیدانه کرد.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی ئه‌یاله‌تی ڕاخین نیگه‌رانی توندی خۆی ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌روه‌ها داوای له به‌رپرسانی میانمار کردووه تاکوو هه‌رچی زووتره ڕێکارێکی تایبه‌ت بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دهمارگژییهکان له ناوچه‌ی ئاڕاخان بگیردرێتەبەر.
شایانی باسه ، ماوه‌ی ده‌یان ساڵه که چینی موسوڵمانه‌کان و بوداییه‌کانی وڵاتی میانمار کێشه و ناکۆکیان هه‌یه و له‌م نێوانه‌دا به هۆی که‌مینه بوونی موسوڵمانه‌کان، به‌رده‌وام خه‌ڵکی سڤیلی موسڵمانی ئه‌م وڵاته ده‌بنه قوربانی و ئاواره‌ی وڵاتانی دراوسێی میانمار ده‌بن.
له میانه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو زیاد له ۲۰۰ موسوڵمان کوژراوه و ۱۵۰ هه‌زاری دیکه‌ش ئاواره بوون.
Your Comment