به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، شێخ ئه‌که‌ره‌م که‌عبی، سه‌رۆکی به‌ره‌ی خۆڕاگری نوجه‌بای عێراق وتی: لام وا نییه که ئازاد کردنی ته‌لعه‌فه‌ر له یه‌ک مانگ زیاتر کاتی بوێت.
سه‌رۆکی نوجه‌با زیادی کرد: هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له ئازاد کردنی ته‌لعه‌فه‌ر به‌شداری ده‌که‌ن؛ ئه‌مه که حاڵێک دایه که گوشاره بیانییه‌کان له لایه‌ن تورکیا، عه‌ره‌بستان و ئه‌مریکا بۆ به‌شداری نه‌کردنی حه‌شدی شه‌عبی درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: پلانی ئازاد کردنی شاره‌که ئاماده بووه و هیچ کێشه‌یه‌کمان نییه بۆ ده‌ست پێ کردنی ئۆپراسیۆنه‌که. زۆر که‌س هه‌وڵی دا حه‌شدی شه‌عبی له ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ته‌لعه‌فه‌ر دوور بخه‌نه‌وه چون فه‌رمانده‌کانی داعش له‌م شاره خۆیان حه‌شارداوه، به‌ڵام حه‌شد به‌شداری ده‌کات و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سه‌رۆک وه‌زیرانین.
ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به حکومه‌تی هه‌رێم وتی: ئێمه حکومه‌ته‌که‌ی بارزانی به‌ر به‌رپرس ده‌زانین له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ی به سه‌ر عێراقدا هاتووه.
سه‌رۆکی نوجه‌با جه‌ختی کرد: بزووتنه‌وه‌ی نۆجه‌با له سووریا سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی نییه. نوجه‌با بۆ دژایه‌تی کردنی سته‌م داڕێژراوه و ڕۆڵی گه‌وره‌ی له ڕوخاندنی ڕژیمه‌که‌ی سه‌دام حسه‌یندا هه‌بوو.
Your Comment