بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، نووسینگەی شەڕ دژە تیرۆریزم لە ڤیەن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١١٠ تیرۆرسیتی نەمسایی هەروا ئەندامی گرووپە تیرۆرستییەکانی سووریا و عێراقن.
لە ئەو ڕاپۆرتەدا بە گەڕانەوەی تیرۆرسیتەکان بۆ وڵاتەکەیان و خستنە مەترسیی ئاسایش و سەقامگری نەمسا هۆشداری دراوە.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: لە سەرەتای ٢٠١١ تا دواییەکانی ٢٠١٦ نێزیک ٢٩٧ تیرۆرسیت، نەمسایان بە جێهێشتووە و بوونەتە ئەندامی گرووپە تیرۆرسیتییەکانی عێراق و سووریا. ٩٠ تیرۆریست گەڕاونەتەوە نەمسا و تا ئێستا ٥٠ توندڕەو لە چوونە دەرەوە لە نەمسا قەدەغە کراون. ١١٠ کەس لهئەو کەسانە هێشتە لە عێراق و سووریان و پاشماوەکەیان کوژراون.
Your Comment