به راپۆرتی ئاژانسی مێهر، مه‌سعوود سالمی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ئاماری کوردستان له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی خوێنده‌واری پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی نه‌خوێنه‌وارانی کوردستان ۲۹۷ هه‌زار که‌س بووه که به پێی ئاماره‌کانی ساڵی ۹۵ ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ ۲۶۵ هه‌زار که‌س دابه‌زیه‌وه.
ئه‌و زیادی کرد که له ماوه‌ی ۵ ساڵی ڕابردوودا ۱۱۹ هه‌زار که‌س خوێنده‌وار بوون. ڕێژه‌ی خوێنه‌واری پارێزگای کوردستان ئێستا ۸۱.۵ له سه‌ده که ۳.۵ له سه‌د زیادی کردووه.
ئه‌و وتی: پارێزگای کوردستان له ئێستادا ۳۰مین پارێزگای ئێرانه که که‌مترین ڕێژه‌ی نه‌خوێنه‌واری هه‌یه. زیاترین ڕێژه‌ی ژنانی خوێنده‌وار له گونده‌کانی بانه دایه که ۶۸.۴ له سه‌دی خوێنده‌وارن و که‌مترین بیجاڕه که ۵۸ له سه‌دی ژنانی گونده‌کانی خوێنده‌وارن.
ئه‌و له کۆتایدا وتی: میانگینی خوێنده‌واری ژنانی کوردستان ۶۳.۴ له سه‌ده و میانگینی خوێنده‌واری ژنانی ئێران ۷۹.۹ له سه‌ده. ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات که ده‌بێت خوێنده‌واری له کوردستان یه‌که‌مایه‌تی به‌رپرسانی پارێزگاکه بێت.
Your Comment