به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری باڵای ئێران، ئه‌مڕۆ، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی پارێزگاکانی زه‌نجان، سمنان و قه‌زوین دیداری کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌م دیداره‌دا جه‌ختی کرد: چ وڵاتێک له‌مڕۆدا شک ده‌به‌ن که نائه‌من نه‌بێت؟ له کۆی هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که که له نائه‌منی تێوه‌گلاون، ته‌نیا ئێرانه که به‌وپه‌ڕی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشەوە سه‌رقاڵی به‌ڕێوه بردنی هه‌ڵبژاردنه.
ڕێبه‌ری باڵای ئێران وتیان: دوو ڕۆژ تا هه‌ڵبژاردن ماوه و شوکر بۆ خودا هه‌موو وڵات ئارامه و ئاسایش له هه‌موو جێگه‌یه‌ک هه‌یه و ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی پڕبایه‌خه. هه‌ڵبژاردن له وڵاتێکی ۸۰ ملیۆن که‌سی به‌ڕێوه ده‌چێت و خه‌ڵک به‌وپه‌ڕی دڵخۆشی و شادیه‌وه به‌شداری ده‌که‌ن، به‌ڵام ئاسایش و ئارامی له هه‌موو شوێنێک جێگیره.
ئایه‌توڵا خامنه‌یی وتیشیان: هه‌موو که‌س بزانێت که دام و دهزکاگانی چاودێڕی و جێبه‌جێکاری هه‌ڵبژاردن و پاراستنی ئاسایش هه‌موویان به باشی سه‌رقاڵی کار و ئیشن. ته‌واویشیان هاوئاهه‌نگن پێکه‌وه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م دام و ده‌زگانه‌ی که جێگه‌ی بڕوان، جه‌خت ده‌که‌مه‌وه که هۆشتان به ده‌نگی خه‌ڵکه‌وه بێت و بیانپارێزن. ڕه‌نگه که‌سانێک هه‌بن که بە دوای جۆرێک کاری نایاساییەوە بن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م دام و ده‌زگایانه باوه‌ڕ پێکراون، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت هۆشیاریش بن.
ڕێبه‌ری باڵای ئێران جه‌ختیشیان کرد: خه‌ڵکی ئێران دوژمنی هه‌یه. له به‌رانبه‌ری دوژمنی ئێران، سیمای خه‌ڵکی ئێران ده‌بێت ئارام و خۆڕاگر و باوه‌رپێکراو بێت. ئاسایش و له سه‌رخۆ بوونی خه‌ڵک یه‌کجار گرنگه، چ به‌ر له هه‌ڵبژاردن، چ دوای هه‌ڵبژاردن. پێبه‌ند بوونی خه‌ڵک به یاساکانی وڵات جێگه‌ی ڕێزه و زۆر گرنگه؛ ئه‌مه هه‌مان ئه‌و شته‌یه که زۆربه‌ی وڵاتانی دیکه بێ به‌شن لێی و خه‌ڵکی ئێمه نیشانیان دا که هه‌یانه و له ڕابردوو وانه‌یان وه‌رگرتووه.
ئایه‌توڵا خامنه‌یی له دێژه‌دا ئاماژه‌ی دا کە خه‌ڵکی ئێران ئه‌زموونی کردووه و ده‌زانێت که ئه‌م ئارامی و له‌سه‌رخۆ بوونه چه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه و نائارامی و هه‌وڵ بوون چه‌ند له زه‌ره‌ریانه. له دیبه‌یته‌کانی هه‌ڵبژاردن جاری وا بوو که قسه‌گه‌لێک کرا که له ئاستی خه‌ڵکی ئێران‌دا نه‌بوو؛ به‌ڵام ئاماده بوونی خه‌ڵکی ئێران ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر ده‌کات.
ڕێبه‌ری باڵای ئێران جه‌ختی کرد که ڕۆژی هه‌ڵبژاردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی جه‌ژن و شادی و دڵخۆشییه.
بۆچوونی ئێوە