به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاسۆشیه‌تێد پرێس، ئێمامۆنێل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆماری نوێی فه‌ڕه‌نسا ئه‌مڕۆ سوێندی خوارد و به فه‌رمی کاره‌کانی خۆیی ده‌ست پێ کرد.
ماکرۆنی ۳۹ ساڵان که لاوترین سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسایه کاتژمێر ۸ی به‌یانی ئه‌مڕۆ به کاتی گرینڤیچ سوێندی خوارد و دوای سوێند خواردن کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ فڕانسوا ئۆلاند هه‌بوو.
به پێی ڕاپۆرتی چه‌ند مێدیایه‌کی جیهانی، به‌و پێیه‌ی که ماری لۆپه‌ن کێبه‌رکێیه‌کی زۆر سه‌ختی له‌گه‌ڵ ماکرۆن له خولی دووهه‌مدا هه‌بووه، کاری سه‌رۆک کۆماری ماکرۆن تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌سته‌م ده‌بێت و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی لاواز ده‌بێت.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که فه‌ڕه‌نسا ماوه‌یه‌کی دیکه هه‌ڵبژاردنی پارلمانی تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌گه‌ر لاینگره‌کانی ماکرۆن نه‌توانن سه‌رکه‌ون ڕۆژگارێکی سه‌خت به‌ره‌وڕووی سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته ده‌بێته‌وه چون پارلمان ده‌توانێت ئاسته‌نگی زۆر بۆ کاره‌کانی دروست بکات.
Your Comment