به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ڕه‌نسی وێنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له سه‌ردار قاسم سلێمانی بڵاو کردووه‌ته‌وه و له ژێریدا ئاماژه‌ی به سه‌فه‌رێکی گرنگی ئه‌م فه‌رمانده ئێرانییه بۆ مسکۆ کردووه که ۱۷ مانگ به‌ر له ئێستا ئه‌نجامی دا.
ڕۆژنامه‌ی لۆمۆند له درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ی داوه که گومانی تێدا نییه به‌هێزترین که‌سایه‌تی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین سه‌ردار قاسم سلێمانیه که هه‌ر له سه‌ره‌تای شه‌ڕی ئێران و عێراقه‌وه تاکوو ئێسته به‌شداری شه‌ڕه‌کانی ناوچه‌که بووه و زۆر به باشی و به وردی هه‌موو ئامێره سه‌ربازییه‌کان و جوگڕافیای ناوچه‌که ده‌ناسێت.
لۆمهند له‌م فه‌رمانده ئێرانییه له ژێر ناوی چێگوارای ئێران یادی کردووه و ئاماژه‌ی داوه که ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامیه‌وه له مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕدا بووه، ئه‌و له‌وه‌ی که له ماڵه‌وه کۆچی دوایی بکات ده‌ترسێت و له دوای ئه‌وه‌یه له مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕدا شه‌هید بێت.
ئه‌م ڕۆژنامه له زاری خودی قاسم سلێمانی نووسیویه‌تی: مه‌یدانی شه‌ڕ هه‌مان به‌هشتی ونبووی مرۆڤه‌کانه، ئه‌و مه‌یدانه‌ی که ده‌بێت زیاترین ئه‌خلاق و ئیمانداری تێدا په‌یڕه‌و بکه‌ی.
له کۆتایی ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه که هۆکاری ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی ئێران سه‌ر به هه‌ر تاقمێک بن قاسم سلێمانیان خۆش ده‌وێت، ئه‌مه‌یه که ئه‌و ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵات و هێزی زۆری هه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز له پڕۆسه‌ی سیاسی ئه‌م وڵاته‌دا به‌شداری نه‌کردووه و خۆی له‌م بابه‌ته که کاری هێزه سه‌ربازییه‌کان نییه دوور کردووه‌ته‌وه.
Your Comment