-
وێنەی مێهر
سروشتی جوانی لوڕستان
سروشتی سەرەنجڕاکێشی لوڕستان کە پێکهاتووە لە تاڤگە و کانی و دارستان و چیا شوێنی مەبەستە بۆ گەشتیارارنی ئێرانی و بیانی.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان:
تورکیا و کوردی سووریا دەبێ واز لە هەرەشەی شەڕی سەربازی بێنن
وتەبێژی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر کوردی سووریا وتی: دوو لایەن خۆیان لە شەڕ ببوێرن.
-
مێهر لێکی دایەوە؛
سەرەنج و وردبینی ئیمام خومەینی بە پرسی فەلەستین
ئیمام خومەینی بەردەوام سەرەنجێکی تایبەتی بە پرسی فەلەستین هەبووە و ڕایگەیاندنی دوایین هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وەکوو ڕۆژی جیهانی قودس نموونەیەک لە ئەو ڕوانگە وشیارانەی ئیمام خومەینییە.
-
لە هێرشێکی بەرفراواندا؛
پۆلیسی تورکیا 42 چالاکی کوردی دەستبەسەر کرد
پۆلیسی تورکیا لە هێرشێکدا بۆ سەر بینای ناوەندی هەدەکە لە ئەستەبۆڵ وماڵی چالاکانی کورد و ئەندامانی هەدەپە لە دە پارێزگا، 42 کەسی دەستبەسەر کرد.
-
سەرۆکی ڕێکخراوەی پلانڕێژی:
گاز لە پارێزگای کوردستانەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت
سەرۆکی ڕێکخراوەی پلانڕێژی و بودجەی کوردستان وتی: بۆری گاز لە کوردستان بەهێز وگەورەیە و توانایی ئەوەی هەیە لێرەوە هەناردەی هە ێمی کوردستان بکرێت.
-
بە هاوڕێیی شاندێکی باڵا
سەرۆک کۆماری ئێران چووە شوێنی بینا ڕووخاوەکەی ئابادان
سەرۆک کۆماری ئێران لە میانەی سەردانەکەی بۆ شاری ئابادان کەمێک پێش ئێستا گەیشتە شوێنی بینای ڕووخاوی مێترۆپۆل.
-
لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان؛
هاتۆچووی موسافیر لە سنوری سەیرانبەندی بانە دەستیپێکرد
فەرمانداریی بانە رایگەیاند: لە پێناو ئاسانکاری کردن بۆ هاتوچوی موسافیر بۆ هەرێمی کوردستان لە سبەینێ شەممەوە سنووری سەیرانبەند دەکرێتەوە.
-
ماریا زاخارۆوا ڕایگەیاند:
کاردانەوەی ڕووسیا بە هەڕەشەکانی تورکیا لە کوردی سووریا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: هیوادارین ئەنقەرە دەست لە هەر کردەوەیەک کە دۆخی سووریا خراپتر دەکات هەڵگرێ.
-
نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان:
گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران گیانی نەخۆش و پەککەوتووانی خستۆتە مەترسیەوە
نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە لێدوانێکیدا لە ئەنجومەنی ئاسایش وتی: گەمارۆدانی وڵاتان واتا برسی کردنی خەڵکی سڤیل.
-
فیدراسیۆنی جیهانی تێنیس ڕایگەیاند:
"جەمیل لوتفوڵڵا نەسەبی" لە ڕیزی باشترین ڕاهێنەرەکانی ئێنیسی جیهانە
فیدراسیۆنی جیهانی تێنیس ناوی جەمیل لوتفوڵڵا نەسەبی، سەرڕاهێنەری کوردستانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تێنیسی ئێرانی لە ڕیزی باشترین سەرڕاهێنەرەکانی جیهان داناوە.
-
مەزڵوم کۆبانێ:
هەڕەشە نوێیەکانی تورکیا قهیرانێكی گهورهی مرۆیی دروست دهكات
فهرماندهی گشتی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) رایگهیاند، ههڕهشه نوێكانی توركیا مهترسی گهوره دهخهنه سهر باكوری سوریا و قهیرانێكی گهورهی مرۆیی دروستدهكات.
-
وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند:
ئەمڕۆ لە ئێران هیچ کەس بەهۆی کۆڕۆناوە گیانی لە دەست نەدا
وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: پاش دوو ساڵ و سەد ڕۆژ لە سەرهەڵدانی کۆڕۆنا لە ئێران ئەمڕۆ ڕێژەی مەرگ بە هۆی ئەم نەخۆشینە گەیشتە سیفر.
-
هادی عامری:
پێویسته كۆتایی به گهمارۆی سیاسی لە عێراق بهێندرێت
سهرۆكی هاوپهیمانی فهتح لهدیدارێكدا لهگهڵ جینین پلاسخارت نێردهی تایبهتی سكرتێری گشتی نهتهوهیهكگرتوهكان له عێراق رایگهیاند: پێویسته كۆتایی به گهمارۆی سیاسی بهێندرێت و حكومهتی نوێ پێكبهێندرێت كه بتوانێت لهئاست بهرپرسیارێتیهكان بێت.
-
بەرپرسی ناوەندی سووتەمەنی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند؛
عێراق تا 10 ساڵی دیکە پێویستی بە گازی ئێران هەیە/عێراق یەک ملیار و 645 ملیۆن دۆلار قەرزدارە
بەرپرسی ناوەندی سووتەمەنی وەزارەتی کارەبای عێراق لەسەر پێداویستی 10 ساڵەی ئەو وڵاتە بە گازی ئێران جەختی کرد.
-
خەتیب زادە:
بەیاننامەی هاریکاری کەنداوی فارس کاردانەوە بە جووڵە دیپلۆماتیکەکانی ئێرانە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە بەیاننامەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس وتی: دەرکردنی ئاوەها بەیاننامەیەکی دووپاتە بە ئامانجی پووچەڵ کردنەوەی جووڵە دیپلۆماتیکەکانی ئێرانە.
-
کتێبی «من دوایین کوردم» بڵاوکرایهوه
کتێبی “من دوایین کوردم” نووسراوەی عارف کەریم قوربانی بە وەرگێڕانی مورتەزا مورادی (ئارما) لە وەشانخانەی “ماھتاب غەرب”، کرماشان چاپ و بڵاو کرایەوە.
-
ڤیدیۆ؛
پەیامی ئەستێرەی سینەمای ئێران بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان
"بەهرام ڕادان" ئەستێرەی ناوداری سینەمای ئێران، ئەکتەر و دەرهێنەری فیلمی سینەمایی "پشیلە ڕەش"، بە بیانووی نمایشی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەمای شارەکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک، پەیامێکی تایبەتی ڤیدیۆیی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان نارد.
-
ئەردۆغان:
تورکیا هێرش دەکاتە سەر منبەج و تل ڕەفعەت
ئەردۆغان ڕایگەیاند لە درێژەی تەواو کردنی ناوچەی ئەمن تا قووڵایی 30 کیلۆمەتری خاکی سووریا، هێرش دەکاتە سەر منبەج و تل ڕەفعەت.
-
سەرچاوە سووریاییەکان ڕایانگەیاند؛
تەقینەوەی هومارێکی گەورەی تەقەمەنی لە سووریا
سەرچاوە سووریاییەکان لە تەقینەوەی هومارێکی گەورەی تەقەمەنی گرووپی فەیلەق ئەلشام لە نزیکی کەمپی ئاوارەکان لە باکووری ئەدلەب و کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک بە ئەو هۆیەوە هەواڵیان دا.
-
ماڵپەڕی فەرمی کۆشکی سپی ڕایگەیاند؛
کۆبوونەوە لەسەر بابەتی ئێران لە کۆشکی سپی
کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی گرووپی ڕاوێژکاری ستراتیژیکی واشنتۆن و تێلاڤیڤ سبارەت بە ئێران بەڕێوە چووە.
-
خەتیب زادە ئەورووپییەکانی خستە بەردەنگەوە:
دیپلۆماسی یان دژی دیپلۆماسی؛ بۆ هەر دووکی ئامادەین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: سێ وڵاتی ئەورووپی یان دەتوانن بژاردەی دیپلۆماسی شوێنگیری بکەن و یان پێچەوانەکەی هەوڵ بدەن. ئێمە بۆ هەر دووکی ئامادەین.
-
خۆت لە کاروباری ئێران وەرمەدە؛
کاردانەوەی ئێران بەهەڵوێستی فەڕەنسا سەبارەت بە ئاژانسی ئەتۆمی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی بە هەڵوێستی ناڕەوای دەوڵەتی فەرەنسا سەبارەت بە وزەی ئەتۆمیی ئێران نیشان دا.
-
کادیرێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی:
هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا خاکی عێراق بەجێناهێڵن و پێشڕەوی دەکەن
کادیری باڵای یەکێتی نیشتمانی جەختی کرد: هێزە داگیرکەرەکانی توکیا بە دروست کردنی بنکە و ناوەندی سەربازی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، درێژە دەدەنە دزەی خۆیان لە خاکی عێراق.
-
ئهندامێكى پهرلهمانى عێراق:
ههرێمى كوردستان نەوت بهئیسرائیل دهفرۆشێت بهنرخێكى كهمتر لهنرخى جیهانی
پەرلەمانتارێکی عێراقی نامەیەک ئاراستهى مستهفا كازمى سهرۆك وهزیرانى عێراق دهكاتو دهڵێت:"ههرێمى كوردستان له16%ى نهوتهكهى بهئیسرائیل دهفرۆشێت بهنرخێكى كهمتر لهنرخى نهوت".
-
جۆرێک ئاڵفی دەریایی؛
زەبەلاحترین گیای جیهان لە ئۆسترالیا دۆزرایەوە
لێکۆڵەرانی ئۆسترالیایی گەورەترین گیای جیهانیان دۆزیوەتەوە کە لە ڕاستیدا جۆرێک ئاڵفی دەریاییە کە لە ڕووبەری 200 کیلۆمەتری چوارگۆشدا شین بووە.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاتە دەنگ؛
ئەمریکا سەبارەت بە هێرش بۆ سەر کوردەکان، هۆشداری دایە تورکیا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێێ تورکیا لە دژی کوردەکانی سووریای ناسەقامگیرکەر وەسف کرد و هۆشداریی دا تورکیا ئەبێ ئاگربڕی 2019 بپارێزێت.
-
نوێنەری کوردستان لە مەجلیس:
1100 ملیار بۆ ئاوەدان کردنەوەی ڕێگای گوندەکانی کوردستان تەرخان کراوە
نوێنەری خەڵکی سنە، کامیاران و دیواندەرە لە مەجلیس لە تەرخان کردنی هەزار و 100 ملیار ڕیاڵ بودجە بۆ گەشەی ڕێگای گوندەکانی پارێزگا لە سەفەری سەرۆک کۆمار هەواڵی دا.
-
ئەندامێکی هاوپەیمانی ئەلنەسرە؛
هۆشداریی لە مانەوەی سەربازانی تورکیا لە عێراق و بێدەنگیی بەغدا و هەولێر دەدرێت
ئەندامی هاوپەیمانی نەسر وێڕای هۆشداریی نیسبەت بە درێژەی مانەوەی سەربازانی تورکیا لە خاکی عێراق لە نێو بێدەنگیی بەغدا و هەولێر، جەختی کرد کە ئەنقەرە هەوڵ دەدات نەینەوا و کەرکووک داگیر بکات.
-
بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاران؛
گەڵاڵەی دژە ئێرانی سێناتۆرە کۆماری خوازەکان لە کۆنگرەی ئەمریکا پێشکەش کرا
گرووپێک لە سێناتۆرە کۆماریخوازەکان گەڵاڵەیەکیان پێشکەش کردووە کە بە پێی ئەوە کۆشکی سپی نەتوانێت هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بکات، مەگەر دوو لەسەر سێی سێناتۆرەکان دەنگی پێبدەن.
-
لە ساڵڕۆژی هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر پاپۆڕی مەڕمەڕە؛
ناڕەزایەتی خەڵکی تورکیا بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی ئەنقەرە لە گەڵ ئیسرائیل
خەڵکی تورکیا لە دوازدەیەمین ساڵڕۆژی هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر پاپۆڕی ماوی مەڕمەڕە بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێک دژایەتی خۆیان لە گەڵ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی ئەنقەرە و ئیسرائیل راگەیاند.