کاردانەوەی ڕووسیا بە هەڕەشەکانی تورکیا لە کوردی سووریا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: هیوادارین ئەنقەرە دەست لە هەر کردەوەیەک کە دۆخی سووریا خراپتر دەکات هەڵگرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماریا زاخارۆوا لە‌کاردانەوە بە هەڕەشەکانی تورکیا دژی کوردی سووریا وتی: ئێمە لە نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بە سنوورەکانی تێدەگەین بەڵام نابێ کارێک بکات کە دۆخە دژوارتر بێت.

وتیشی:تەنیا ڕێگای نەهێشتنی نیگەرانی تورکیا سەبارەت بە سنوورەکانی ئەوەیە هێزی دەوڵەتی سووریا لەو ناوچانە جێگیر بکرێت.

ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ئۆپر اسیۆنی سەربازی تورکیا بۆ پەلاماردانی کوردی سووریان.

News Code 42253

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha