کاردانەوەی ئێران بەهەڵوێستی فەڕەنسا سەبارەت بە ئاژانسی ئەتۆمی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی بە هەڵوێستی ناڕەوای دەوڵەتی فەرەنسا سەبارەت بە وزەی ئەتۆمیی ئێران نیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوە بە هەڵوێست گرتنی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بە پشت بەستن بن راپۆرتی نوێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، نیشان دا.

خەتیب زادە وتی: ئەگەرچی پێشتریش وتراوە کە راپۆرتی نوێی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بە هیچ لەونێک راست نییە بەڵام بەم شێوە دەستێوەردان لە لایەن فەرەنساوە بێ مانا و خۆوەردانە و لایەنگری سیاسی پێوەیە و هاوکاری ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی پشت گوێ دەخات.

وتیشی: هاوکات بوونی ئەم جۆرە هەڵوێست گرتنانە لە گەڵ حووڵەکانی ئەم دواییەی رژێمی ساختەی ئیسرائیل لە سەروبەندی کۆبوونەوەی شۆرای حوکامی ئاژانس بۆ ئێمە ئاشنایە.

ڕاشیگەیاند: پێشتریش بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتوومانە کە لە ڕێگای هاوکاری تەکنیکی لانەدات و بە فەڕەنساش دەڵێین کە دەستێوەردان نەکات و هاوکارییەکان بەلاڕێدا نەبات.

News Code 42238

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha