هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا خاکی عێراق بەجێناهێڵن و پێشڕەوی دەکەن

کادیری باڵای یەکێتی نیشتمانی جەختی کرد: هێزە داگیرکەرەکانی توکیا بە دروست کردنی بنکە و ناوەندی سەربازی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، درێژە دەدەنە دزەی خۆیان لە خاکی عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، غەیاس سورچی ڕایگەیاند: ئەنقەرە بە کەڵک وەرگرتنی ئاوەژۆ لە دۆخی سیاسی شڵەژاوی عێراق و بێدەنگیی ڕاگرتنی گوماناوی حکومەتی ناوەندی و هەرێم هەمبەر ئەو داگیرکارییە، هەوڵی دزەی زیاتر لە هەرێم دەدات.

سورچی بە ئاماژە بە ئەوەی کە تورکیا هەموو یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و نیازپاکی دراوسێیەتی پێشێل دەکات ، داوای لە حکومەتی ناوەندی کرد کە پارێزەری لە سنوورەکانی عێراق لە باکوورەوە تا باشوور بکات.

News Code 42235

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha