دیپلۆماسی یان دژی دیپلۆماسی؛ بۆ هەر دووکی ئامادەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: سێ وڵاتی ئەورووپی یان دەتوانن بژاردەی دیپلۆماسی شوێنگیری بکەن و یان پێچەوانەکەی هەوڵ بدەن. ئێمە بۆ هەر دووکی ئامادەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە بڵاو کردنەوەی بابەتێک لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسی: ئیسرائیل، وەکوو دوژمنی ژمارە یەکی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، نکۆڵی کاری ئێن پی تی و تەنیا خاوەنی چەکی ناڤۆکی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقایە. ئێمە ئەوە دەزانین. جیهانیش دەزانێت.

ناوبراو زیادی کرد: کاتی ئەوە هاتووە کە سێ وڵاتی ئەورووپی و ئەمریکا لە خەوی بە ئەنقەستی خۆیان بەخەبەر بێنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەو وتیشی: ئەوان دەتوانن یان بژاردەی دیپلۆماسی شوێنگیری بکەن یان بە پێچەوانەیەوە هەوڵ بدەن. ئێمە بۆ هەردووکی ئامادەین.

News Code 42241

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha