بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید مەهدی فەرشادان ڕایگەیاند: دۆخی قیرتاوی ڕێگای گوندەکانی کوردستان باش نییە و لە مامناوەندی ناوخۆیی خوارترە.
ناوبراو زیادی کرد: بۆ کەم کردنەوەی ئەو کێشەیە، هەوڵ و گفتوگۆیەکی بەربڵاو لەلایەن نوێنەرانی خەڵکەوە لە مەجلیس و بەرپرسانی بەڕێوەبەایەتی پارێزگا ئەنجام دراوە و خەریکە جێبەجێ دەکرێت.
فەرشادان ڕایگەیاند: لە سەفەری سەرۆک کۆماردا هەزار و 100 ملیار ڕیاڵ بۆ نۆژەن کردنەوەی ڕێگای گوندەکانی پارێزگا لەبەرچاو گیراوە.
ناوبراو زیادی کرد: لە سەفەری سەرۆکی ناوەندی خانووبەرەی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کوردستانیس گفتوگۆگەلێک کرا تا ئەو ناوەندەش هەزار ملیار ڕیاڵ بە ئەو ڕەقەمە زیاد بکات کە هیوادارین ئەوە بێتە دی.
بۆچوونی ئێوە