سەرەنج و وردبینی ئیمام خومەینی بە پرسی فەلەستین

ئیمام خومەینی بەردەوام سەرەنجێکی تایبەتی بە پرسی فەلەستین هەبووە و ڕایگەیاندنی دوایین هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وەکوو ڕۆژی جیهانی قودس نموونەیەک لە ئەو ڕوانگە وشیارانەی ئیمام خومەینییە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: پرسی فەلەستین و بوونی ڕژێمی داگیرکەری قودس یەکێک لە گرینگترین پرسەکانی جیهانە و زیاتر لە حەفتاد ساڵە کە ئیسرائیل کێشەی زۆری بۆ جیهانی ئیسلام و بەتایبەتی بۆ خەڵکی فەلەستین دروست کردووە.

لە دەیەی دووهەمی سەدەی بیستەمی زایینی بەتایبەتی دوای دەرکردنی ڕاگەیاندنی بالفور، جوولەکەکانی سەرتاسەری ئەورووپا دەستیان بە کۆچ کردن بەرەو فەلەستین کرد و بە پشتیوانی وڵاتانی ڕۆژاوایی توانیان خەڵکی فەلەستین لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەر بکەن و لە کۆتاییدا توانیان لە ساڵی 1948 ی زایینی ڕژێمی ساختە ڕابگەیێنن.

هەوڵ و سەرەنجی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە پرسی فەلەستین

ئاشکرا کردنی پێوەندی نهێنی و ئاشکرای شای ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و دژایەتی لەگەڵ یارمەتییەکانی شا بە دوژمنی هاوبەشی موسڵمانان یەکێک لە ئامانجەکانی سەرهەڵدانی ئیمام خومەینی بوو کە خۆیان لە ئەو بارەوە دەیانوت: یەکێک لە ئەو بابەتانە کە ئێمە بەرنابەر شا دادەنا، یارمەتیدانی ئیسرائیل بوو.

دووربینی ئیمام خومەینی

لە ڕەوتی جەنایەتی ئیسرائیل لە ئاگرتێبەردانی مزگەوتی ئەقسا، بە پێچەوانەی ڕوانگەی کەسانی دیکە کە هەوڵی بووژانەوەی مزگەوتەکەیان دەدا، بە ئەوپەڕی دووربینیەوە لەسەر پاراستنی ئاسەوارەکانی جەنایەتی ئیسرائیل وەکوو سیمبولێک بۆ هاندانی موسڵمانان لە دژی بوونی هۆکاری سەرەکی ئەو جەنایەتە، واتا ئیسرائیل جەختی دەکرد.

ڕوانینی تایبەتی ئیمام بە بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین

بەرخۆدانی فەلەستین کە ئێستاکە ترسی خستووەتە دڵی ئیسرائیلەوە و لە هزری ئیمام خومەینیدا پێگەی تایبەتی هەبوو.

ئەو لە هەمان سەرەتاوە لایەنی ئیسلامی و دواتر بیر و بڕوایی بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیلی باشترین ڕێگا بۆ بەسیج کردنی گەلی فەلەستین و پالثشتی کردنی ئۆمەتی ئیسلام دەناساند و هەڵوێستی دیکە وەکوو پشت بەستن بە قەومیەتی عەرەبی و ڕوانینی ناسیۆناڵیستی و ئایدۆلۆژیاگەلی نائیسلامی دیکەی لادان لە ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی ئازادی قودس وەسف دەکرد.

هۆشداریی ئیمام خومەینی سەبارەت بە فرەخوازیی زایۆنیستەکان

ئیما خومەینی چەندین جار لەسەر مەترسیی فرەخوازی ئیسرائیل و ڕازی نەبوون بە سنوورەکانی ءێستای جەختی کردبوو و وتبووی کە هەر جۆرە نکۆڵی کردنی ئاوەها ئامانجێک لەلایەن ئیسرائیلەوە، بەس بە مەبەستی فریوی ڕای گشتی جیهانی ئیسلامە و ئەگەر لەهەمان هۆشداریی ئیمام خومەینی بە باشی تێگەییشتبان، ڕێگا لەسەر گەڵاڵە سازشکارانەکان و هەروەها شارۆچکەسازییەکان دادەخرا.

جەختی ئیمام لەسەر یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام بۆ ئازاد کردنی فەلەستین

ئەوەی کە هەندێک دەسەڵاتدارانی عەرەب سەرەنجێک بە فەلەستین نادەن و تەنیا لە ئاستی قسەدا ماونەتەوە بووەتە هۆی سەرەڕۆیی ئیسرائیلییەکان و ئەگەر جیهانی ئیسلام هەمبەر زایۆنسیتەکان یەکگرتوو بووبان، گۆرانکارییەکان بە شێوەیەکی دیکە ڕوویان دەدا.

ئیمام خومەینی بەردەوام گەرانەوە بۆ ئیسلام و یەکگرتنی مەرجی ڕزگاری فەلەستین و ڕێگری لە گەییشتن بە ئامانجەکانی ئیسرائیل وەسف دەکرد و لەسەر ئەوە جەختی دەکرد کە لەناوبردنی ئیسلام پرسە سەرەکی ئیسرائیلە، داوای وەلاناندی هەر جۆرە دژایەتییەک و لەوانە دژایەتییە ئاینیەکانی دەکرد.

ڕاگەیاندنی ڕۆژی قودس و کاریگەریەکی قووڵ کە بەردەوامە

ڕاگەیاندنی ڕۆژی قودس کە هەموو ساڵێک لە دوایین مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەڕێوە دەچێت، خوێنێکی نوێیە کە دەچێتە نێو دەمارەکانی بەرخۆدانەوە بۆ داژیەتی لەگەڵ ئیسرائیل.

News Code 42258

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha