بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فالح حه‌سه‌ن خه‌زعه‌لى ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت‌و وزه‌ى په‌رله‌مانى عێراق نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردوه تێیدا هاتووه: "هه‌رێمى كوردستان بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى پشتگوێخستوه، هاوكات نه‌وت به‌نرخێكى كه‌متر له‌نرخى جیهانى ده‌فرۆشێت به11 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك‌و ئه‌مه‌ش به‌هه‌ده‌ردانى سامانى نیشتیمانى وڵاته".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هه‌رێمى كوردستان له16% نه‌وته‌كه‌ى به‌ئیسرائیل ده‌فرۆشێت‌و داواى وه‌رگرتنى ڕێكارى پێویست ده‌كات.
شارپرێس نووسیویەتی: له‌ناوه‌ڕاستى مانگى 2 دادگاى فیدڕاڵى عێراق بڕیاریدا به‌نایاساییبوونى یاساى نه‌وت‌و گازى هه‌رێم‌و سه‌رۆكى لیژنه‌ى سامانه‌سروشتیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانیش ڕایگه‌یاند، له‌مانگى 6و 7ى ئه‌مساڵدا به‌غدا ڕێكاره‌كانى بۆسه‌رهه‌رێم توندتر ده‌كاته‌وه‌و ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌سه‌ر كێڵگه‌كانى ناوچه‌جێ ناکۆکەکاندا بگرێت.

پەرلەمانتارێکی عێراقی نامەیەک ئاراسته‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات‌و ده‌ڵێت:"هه‌رێمى كوردستان له16%ى نه‌وته‌كه‌ى به‌ئیسرائیل ده‌فرۆشێت به‌نرخێكى كه‌متر له‌نرخى نه‌وت".
News Code 42237
بۆچوونی ئێوە