بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "ئێمە نیگەرانین لە هەڕەشە نوێیەکانی تورکیا کە مەترسییەکی زۆری لەسەر باکوری سوریا هەیە و هەر هێرشێک ده‌بێته هۆی دابه‌شكردنی سوریاییەکان و قەیرانێکی مرۆیی نوێ دروستده‌کات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گرژیی نوێ له سوریا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانیان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له سوریا ده‌بێت و هه‌روه‌ها ده‌بێت هۆی ئاواره‌بونی هاوڵاتیانی ره‌سه‌نی سوریا.
بۆچوونی ئێوە