"جەمیل لوتفوڵڵا نەسەبی" لە ڕیزی باشترین ڕاهێنەرەکانی ئێنیسی جیهانە

فیدراسیۆنی جیهانی تێنیس ناوی جەمیل لوتفوڵڵا نەسەبی، سەرڕاهێنەری کوردستانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تێنیسی ئێرانی لە ڕیزی باشترین سەرڕاهێنەرەکانی جیهان داناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیدراسیۆنی جیهانی تێنیس ناوی ئەو ڕاهێنەرانە کە مەرجەکانی بەشداری لە وانەی ڕاهێنەری "لول کوچینگ کورس" یان هەیە، ڕاگەیاند کە لە نێویاندا ناوی جەمیل لوتفوڵڵا نەسەبی سەرڕاهێنەری کوردستانیی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تێنیسی ئێرانیش دەبینرێت.

بۆ بەشداری لە ئەو وانە جیهانییە هەندێک مەرج وەکوو بانترین بڕوانامەی ڕاهێنەری، ئاستی شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی، خەڵات و میدالیا وەدەست هاتووەکان لەلایەن ڕاهێنەرەکەوە لەبەرچاو گیرابوو، کە لوتفوڵڵا نەسەبی هەر هەمووی ئەوانەی هەبوو و توانی لە وزنەکان بەشداری بکات.

لە ئەو خولە کە لە 9 بۆ 14 ی گەلاوێژ لە ناوەندی وەرزشەکانی سوید بەڕێوە دەچێت، 24 ڕاهێنەری دنیای پینگ پۆنگ کە 12 کەسیان لە وڵاتی سویدەوە و 12 کەسی تریان لە وڵاتانی دیکەن، بەشداری دەکەن.

ا

News Code 42251

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha