پێویسته‌ كۆتایی به‌ گه‌مارۆی سیاسی لە عێراق بهێندرێت

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح‌ له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاند: پێویسته‌ كۆتایی به‌ گه‌مارۆی سیاسی بهێندرێت و حكومه‌تی نوێ پێكبهێندرێت كه‌ بتوانێت له‌ئاست به‌رپرسیارێتیه‌كان بێت.

به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،نووسینگه‌ی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، هادی عامری پێشوازی له‌ جینین پلاسخارت كرد و له‌دیدارێكدا تاوتوێی دۆخی سیاسی به‌گشتی و دوایین پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی ناوخۆیی وڵاتیان به‌تایبه‌ت كرد.

هادی عامری له‌دیداره‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر له‌ كۆتاییهێنان به‌ گه‌مارۆی سیاسیی و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ئێستا كردوه‌ته‌وه‌، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراق، پشتگیریی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كانی بۆ ده‌ستپێشخه‌ریی لایه‌نه‌ سه‌ربه‌خۆكان دوپاتكرده‌وه‌، كه‌ دیدگای لێكنزیكبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردو لایه‌ن له‌خۆده‌گرێت.

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح راشیگه‌یاندوه‌، پێویسته‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێكبهێندرێت به‌جۆرێك كه‌ گه‌ره‌نتی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكات.

هادی عامری ڕونیكرده‌وه‌، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌رگای كراوه‌یه‌ بۆ هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت بۆچونه‌كانیان له‌یه‌كتر نزیك بكه‌نه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ خاڵێكی لێكنزیكبونه‌وه‌ و لێكتێگه‌یشتن له‌ پێناو كۆتاییهێنان به‌ گه‌مارۆی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌تێك كه‌ بتوانێت به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ هاوڵاتیان له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

News Code 42247

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha