پەیامی ئەستێرەی سینەمای ئێران بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان

"بەهرام ڕادان" ئەستێرەی ناوداری سینەمای ئێران، ئەکتەر و دەرهێنەری فیلمی سینەمایی "پشیلە ڕەش"، بە بیانووی نمایشی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەمای شارەکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک، پەیامێکی تایبەتی ڤیدیۆیی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان نارد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "بەهرام ڕادان" ئەستێرەی ناوداری سینەمای ئێران، ئەکتەر و دەرهێنەری فیلمی سینەمایی "پشیلە ڕەش"، بە بیانووی نمایشی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەمای شارەکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک، پەیامێکی تایبەتی ڤیدیۆیی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان نارد.

دەقی پەیامی ڤیدیۆیی "بەهرام ڕادان" ئەکتەر و دەرهێنەری فیلمی سینەمایی "پشیلە ڕەش" The Black Cat لە خوارەوەدا هاتووە:

سڵاو لە خەڵکی هەرێمی کوردستان
فیلمی "پشیلە ڕەش" بە ژێرنووسی کوردی لەم هەفتەیەوە لە سینەماکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک نمایش دەکرێت، ئێمەش لە هەوڵداین تاکوو بە هاوڕێیەتی لەگەڵ هەندێک لە ستاف و ئەکتەرانی فیلمەکە، سەردانی کوردستان بکەین و ببینە میوانی ئێوە، هیوادارم کە ئەم کارە ڕووبدات و لە نزیکەوە ئێوە ببینین. هیوادارم کە فیلمەکە ببینن و چێژیی لێوەربگرن و پێتان خۆش بێت.
بە هیوای دیدارتان، هەر بژی کوردستان.

News Code 42243

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =