ئەمریکا سەبارەت بە هێرش بۆ سەر کوردەکان، هۆشداری دایە تورکیا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێێ تورکیا لە دژی کوردەکانی سووریای ناسەقامگیرکەر وەسف کرد و هۆشداریی دا تورکیا ئەبێ ئاگربڕی 2019 بپارێزێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی دووبارە لە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە دژی کوردەکانی سووریا، نیسبەت بە لێکەوتەکانی بەتایبەتی لەسەر خەڵکی سڤیل هۆشداریی دا.

نێد پرایس جەختی کرد: ئەمریکا لەسەر پاراستنی ئاگربڕی ساڵی 2019 لە پێوەندی لەگەڵ هێزە کوردییەکان و سوپای تورکیا جەختی کرد. ناوبراو وتیشی: وڵاتەکەی هەر جۆرە ناسەقامگیرییەک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرکۆنە دەکات و داوا لە لایەنەکان دەکات بۆ پاراستنی ئاگربڕ هەوڵ بدەن.

نێد پرایس ڕایگەیاند کە هێرشی تورکیا لەسەر پێشکەوتنە گەورەکان لە شەڕ دژی داعش کە لەگەڵ هێزە کوردییەکان بەدەست هاتووە، کاریگەر نەرێنی دەبێت.

News Code 42234

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha