گەڵاڵەی دژە ئێرانی سێناتۆرە کۆماری خوازەکان لە کۆنگرەی ئەمریکا پێشکەش کرا

گرووپێک لە سێناتۆرە کۆماریخوازەکان گەڵاڵەیەکیان پێشکەش کردووە کە بە پێی ئەوە کۆشکی سپی نەتوانێت هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بکات، مەگەر دوو لەسەر سێی سێناتۆرەکان دەنگی پێبدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپێک لە سێناتۆرە کۆمارییەکانی مەجلیسی سێنای کۆنگرەی ئەمریکا گەڵاڵەیەکیان پێشکەش کردووە کە بە پێی ئەوە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ تاران بە مەرجی بچڕانی پێوەندی ئێران لەگەڵ چین دەچێتە پێشەوە.

مری مارشا بلکبرن لە لێدوانێکدا پاگەندەی کرد: ئێمە ناتوانین ئەو ئیزنە بدەینە دەوڵەت یبایدن کە لە باتی بەڵێنی پووچ، درێژە بداتە باجدان بە لایەنی دیکە. ئەو بابەتە مەترسیدار و دژە ئەمریکییە. ناوبراو درێژەی دا: ڕێککەوتنی ئۆباما و بایدن لەگەڵ ئێران هەمیشە شکستی هێناوە.

News Code 42232

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha